پەرلەمانتارێک: بەهەوڵی یەکێتی کێشەی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکرا
(0) /
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: كێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەركرا و سێ هەزار و 600 دەفتەری پاسپۆرتی خام گەیشتووەتە سلێمانی و هەفتەی داهاتوو پێنج هەزاری دیكە دەگات.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی راگەیاند: دوای دروستبوونی گرفت لە نەمانی دەفتەرت پاسپۆرت لە سلێمانی، بەیاوەری چرۆ حەمەڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ڕەگەزنامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغداد كۆبووینەوە.
وتیشی: ئەمڕۆ سێ هەزار و 600 دەفتەری پاسپۆرتی خام گەیشتووەتە سلێمانی و هەفتەی داهاتووش پێنج هەزاری دیكە دەگات.
ڕاشیگەیاند: لە هەوڵداین لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە چارەسەری 19 تۆماری قەیدی كاتی رەگەزنامەی هاوڵاتییان و ئەنفالكراوان چارەسەربكەین، كە بەپێی بڕیاری ژمارە 77ی ساڵی 1994ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەو تۆمارانە دانراون بۆ ئەو هاوڵاتیاینەی نەیانتوانیووە لەو ساڵانەدا سەردانی ناوچەكانی عێراق بكەن بۆ رێكارە یاساییەكانی رەگەزنامەكانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری رەگەزنامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسیان لە چارەسەری گرفتی نەگەڕانەوەی كارتی نیشتمانی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كردووە كە ماوەیەكی زۆرە مامەڵەكانیان تەواوكردووە و تائێستا بۆیان نەگەڕاوتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: