وەرزشوانی بەناوبانگی جیهانی ئیزنی وتەبێژی بۆ ئۆڵۆمپیکی پێنەدڕا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Sep 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەرزشوانی بەناوبانگی جیهانی و خاوەنی نیشانی ئۆڵۆمپیک ئیرنی وتەبێژی بۆ کۆڕی جیهانی ئۆڵۆمپیکی پێنەدرا.

ئانا ڕیزاتێدینوا نوێنەری ئۆکراینی و خاوەنی نیشانی بڕۆنزی ئۆڵۆمپیکی 2016 لە وەرزشی ژیمناستیک و پاڵەوانی جیهانی ساڵەکانی 2013 و هەوەها خەوەنی چەندین مەداڵ و نیشانی دیکەی جیهانی و ئەورووپایی، ڕایگەیاند کە بە هۆی هۆکارە سیاسییەکانەوە ئیزنی ئامادەبوون و وتەبێژی بۆ کۆڕی جیهانی ئۆڵۆمپیکی پێنەدراوە. ئەو کۆبوونەوە لە شاری ئیستانبۆڵ بەڕێوەچوو.

ئەو وەرزشوانە وتی: ئێمە ڕوێشتین بۆ تورکیا و وامانزانی دەرفەتێکمان دەست کەوتووە تا جارێکی دیکە هەموو جیهان ئاگادار کەینەوە لەو ڕووداوانەی کەوا لە ئوکرایندا ڕوو ئەدات. 
لە پلە و پایەدارەکانی ئەو ئەنجومەنە داخوازیم کرد کە ئیزنی چەن چرکەسات وتەبێژیم پێ بدەن بەڵام لە وڵامدا گوتیان:" وەرزش جیایە لە سیاسەت و لای ئێمە گرنگ نییە کە چ کەسێک چ براینامەیەکی هەیە."

کەژاڵ حەمیدی