پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: کەمی دەفتەری پاسپۆرت لەهەڵەبجە چارەسەدەکرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
هەڵەبجە
پاسپۆرت
زایەڵە - چرۆ حمەشریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:دوای بەدواداچوونەکانمان بۆکەمی دەفتەری پاسپۆرت، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی٩ی٢٠٢٣ ، سەردانی بەڕیز فەریق سمکۆ بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراقمان کرد و گرفتی کەمی دەفتەری پاسپۆرت و زۆری داواکاری لەسەری گەیاندە بەڕێزیان .
وتیشی: بەسوپاسەوە بەهەوڵی بەڕێزیان بڕی (١٢٠٠) هەزار و دووسەد دەفتەری پاسپۆرت دابینکرا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە .
بڕیارە هەفتەی داهاتووش بڕی (٥٠٠٠) پێنج هەزار دەفتەری پاسپۆرت بۆ پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی دابین بکرێت، بەهیوای ئەوەی هاوڵاتیانی سنورەکە لێی سودمەند بن و کێشەی کەمی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەر بووبێ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: