خۆپیشاندانی فراوان لە بەشێك لە شارەكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆپیشاندان هەرێم کوردستان


Sep 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە سبەینێ یەك شەممە خۆپیشاندانی فراوان لە بەشێك لەشارەكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوەو مامۆستایانی وانەبێژ داوای كردنیان بە هەمیشەیی دەكەن.

بڕیارە سبەی یەك شەممە، خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی و بەشێكی دیكە لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكاتەوەو مامۆستایانی وانەبێژ داوای كردنیان بە هەمیشەیی دەكەن.

جێگەی باسە، تاوەكو ئێستا دەیان جار مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام داوەو داوای كردنیان بە هەمیشەیی لە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم كردووە، بەڵام تا ئێستا داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكراوە.

کامەران کەریم