بەهۆی پێنەدانی مووچەوە؛  60 هەزار مامۆستا بایكۆتی دەوامیان كرد و 700هەزار خوێندكاریش لەخوێندن بێبەش بوون

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە مامۆستا مووچە خوێندکار بایکۆت


Sep 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی پێنەدانی مووچەوە نزیكەی 60 هەزار مامۆستا بایكۆتی دەوامیان كردووە و زیاتر لە 700هەزار خوێندكاریش لەخوێندن بێبەش بوون، یەكێتی مامۆستایان دەڵێت، پاڵپشتی مافەكانی مامۆستایان دەكەن.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 700هەزار خوێندكار لە پڕۆسەی خوێندن بێ بەشبوون، هەروەها نزیكەی 60 هەزار مامۆستاش بایكۆتی دەوامیان كردوە، بەڵام هیچ قسەیەكیان لە سەرۆكی حكومەت و لێپرسراوانی تری هەرێم لەسەر رەوشی خوێندن و خراپی گوزەرانی مامۆستایان گوێ‌ لێنەبووە.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی: وەكو یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە مافە رەواكانی مامۆستایان دەكەن و پشتیوانی تەواوی خۆیانیان بۆ دەردەبڕن.60 هەزار مامۆستا بایكۆتی دەوامیان كردووە