وەزارەتی دەرەوەی عێراق: گەمارۆخستنە سەر فاڵح فەیاز جێ قبووڵ کردن نییە

(0) / ئەمەریکا فاڵح فەیاز گەمارۆ عێراق


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک  سەرسوڕمانی خۆی لەمەڕ سەپاندنی سزا بەسەر ئەمینداری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئامریکادا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ئەم ڕاگەیەندراوەدا بە دەربڕینی سەرسوڕمانی خۆی لە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر فالح فەیاز ئەمینداری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، له لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئامریکاوە جەختی کردەوە: ئەم کارەی ئەمریکا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو بوو کە جێگای قبووڵ کردن نیە و ئێمە لەگەڵ حکومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق هەموو هەوڵێک دەدەین تاکوو بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئامریکا و لێکەوتەکانی لە مەڕ کەسایەتییەکانی عێراق نەهێڵین.

وەزارەتی گەنجینەی ئامریکا ڕۆژی ڕابردوو ئەمینداری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی خستە ناو لیستی سزاکانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئامریکا لە ئەم ڕاگەیەندراوەدا وتی فەیاز بەهۆی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ خراوەتەوە نێو لیستی سزاکانەوە.

کۆتایی/.