وردەکاریەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ناوهۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانیە

(0) / / عراق / زایەڵە بەرگری شارستانی ئاگرکەوتنەوە حەمدانیە


Sep 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی وردەکاریەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ناوهۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانیە ئاشکرادەکات.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی زایەڵە کەوت وتی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکە بە پلێتی ئیکۆبۆندۆ داخرابوو کە توانای سووتانی خێرای هەیە و پێچەوانەی ڕانماییەکان دروست کراوەو حەواڵەی دادگاکراوە بەپێی یاسای بەرگری شارستانی ژمارە 44 ی ساڵی 2013 .
ئەمەو لەڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا بەشێکی هۆڵەکەداڕماوبووەهۆی گیانلەدەستدانی 120 کەس و 330 کەسی دیکەش برینداربوون ئەویش وەک ئامارێکی بەرایی کەلەلایەن فەرمانگەی پارێزگای نەینەواوە ڕاگەیەنرا.
هەروەها سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی دەرکرد بۆهەریەک لە وەزیری ناوخۆو وەزیری تەندروستی بۆ فریاکەوتنی زیانمەندانی ڕووداوەکە جگەلەوەش سەرۆکایەتی وەزیران لەسەرهێڵە لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەوفریاکەوتنی زیانلێکەوتووان