پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: چاودێری جێبەجێکردنی بودجە دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق بودجە نەرمین مەعروف


Sep 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -د،نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەشداربووم لە گفتوگۆی هاوبەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و  دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی بەریتانیا لە شاری هەولێر بە بەشداریکردنی ژمارەیەک لە پسپۆڕی دارایی و ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا تایبەت بە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی خەرجییەکانی بودجە.

وتیشی: ئامانجی گفتوگۆکە دامەزراندنی بەرنامەیەکی پشتیوانیی بوو کە لە چەند مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت بۆ چۆنیەتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەت و رۆڵی لیژنەی دارایی لە چاودێریکردنی بودجەی سێ ساڵە، بە پێشکەشکردنی نموونەی باشترین پراکتیزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەبواری ئەرکی  چاودێری پەرلەمانیی، و هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان و تێگەیشتن لە ئەولەویەتەکانی لیژنەی دارایی  سەبارەت بە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی خەرجییەکانی بودجەی سێ ساڵەی حکومەتی فیدڕاڵ  لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ.

کامەران کەریم