ئێران سەرکەوتووانە مانگی دەستکردی ” نوور 3 ” تاقی کردەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران مانگی دەستکرد نوور٣


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – مانگێکی دەستکرد بە سەرکەوتوویی لە لایەن ئێرانەوە تاقیکرایەوە و بە دووری 450 کیلۆمەتر خرایە خولگەی زەوییەوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی مانگی دەستکردی نوور 3 ی ڕاگەیاند.

ئەم مانگە دەستکردەش بە سەرکەوتوویی لە خولگەی زەوی بە دووری 450 کیلۆمەتر جێگیر کراوە.

پێشتریش مانگی دەستکردی نور 1 لە دووری 425 کیلۆمەتری و نور 2 لە دووری 500 کیلۆمەتری خولگەی زەویدا لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو جێگیر کرابوون.