پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لە كەلەكچی جێبەجێ كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلەکچی کوردستان خزمەتگوزاری


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی ناحیەكە و لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەكچی پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی كەلەكچی جێبەجێ كرا و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەكات.

بەگوێرەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەكچی پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتیی شارەوانی لە كەلەكچی جێبەجێ كرا كە بریتییە لە كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك و ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی سنووری ئەو شارەوانییەكە لێی سوودمەند دەبن.

ئەمەش لەكاتێكدایە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی كەلەكچی كرد و لەگەڵ قائیمقامی قەزای شێخان و بەڕێوەبەری ناحیە  و سەرۆكی شارەوانیی كەلەكچی كۆبووەوە.
ساسان عەونی لەو كۆبوونەوەیەدا بەدواداچوونی بۆ ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ناحیەی كەلەكچی كرد و جەختی لەسەر زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی ناحیەكە كردەوە لە ڕێگە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردنی شەقام و پرۆژەی دیكەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەكچی. هاوكات ئامادەیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشی بۆ هەر جۆرە پاڵپشتی و كارئاسانییەك لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی سنووری شارەوانیی كەلەكچی لەڕووی خزمەتگوزارییەوە دەربری.  

کامەران کەریم