لەکەرکوک کارەساتێکی تر لەئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا رویدا
(0) /
زایەڵە - لەقەزای حەویجەی باشوری کەرکوک بەهۆی خواردنی خراپەوە ئامادەبوانی ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە ژەهراویبون و نەخۆشخانەی قەزاکەش کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەرچاوەیەک راگەیاند: لەئاهەنگەکەدا کە لەهۆڵێکی قەزاکە سازکراوە ( لەفە ) دابەشکراوەو دوای ماوەیەکی کەم هەموو ئامادەبووان لەپیاوو ژن و منداڵ دۆخی تەندروستیان تێکچوەو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەویجە.
وتیشی، تاوەکو ئێستا 150 حاڵەتی ژەهراویبون تۆمارکراوەو جێگەی نەخۆش لەنەخۆشخانەکەدا نەماوەو هەموو کادرو پزیشکان بانگهێشتکراونەتەوە بۆ دەوام.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: