لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی پۆلیسی ئامێرسازی بڕی 400 ملیۆن دینار ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بانكی ئه‌زمه‌ڕ
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی ئامێرسازی پۆلیسی سلێمانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ بانكی ئه‌زمه‌ڕ.
له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، لیژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی پۆلیسی ئامێرسازی بڕی 400 ملیۆن دینار زیاتر له‌مووچه‌ی خۆیان وهردهگرنو دواتر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ بانكی ئه‌زمه‌ڕ، به‌ڕێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌لیژنه‌كه كرد‌و سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌كردن له‌پای ده‌ست پاكی‌و ڕاستگۆییانو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی پاره زیاده‌كه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: