وادەی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ
(0) /
زایەڵە - کەشناسیی هەرێم وادەی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە بارانبارین هەرێم بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینىدەکرێت لە سبەینێ شەممەوە پلەکانى گەرما بە (4 – 6) پلەى سیلیزى نزمبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو و خێرایی با (10-20) کم/س دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت”.
ئاشکراشیکرد، “رۆژی دووشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاست و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، بۆ رۆژانى دواتریش پلەکانى گەرما هاوشێوەى رۆژانى پێشتر دەبێت”.
تێبينيێك بنێرە: