گەمارۆکان لەسەر وەرزشوانانی ڕووسی لابراوە و دەتوانن بەشداری پارئۆڵۆمپیک بکەن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووس هانگژۆ پارائۆلۆمپیک


Oct 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ بەپێی ڕاگەیاندنی لێژنەی نێودەوڵەتی پارئۆڵۆمپیک، وەرزشوانانی ڕووسی بەشێوازی ئازاد دەتوانن بەشداری  یارییەکانی پاریس بکەن

لێژنەی نێودەوڵەتی پارئۆڵۆمپیک ڕایگەیاند کە وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس ئیزنی بەشداری یارییەکانی 2024ی پاریسیان هەیە بەڵام بەبێ ئاڵاهەڵکردن و بەشێوازی ئازاد و بێلایەن.

ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نێودەوڵەتی پارئۆڵۆمپیک کە بە میوانداری وڵاتی بەحرەین بەڕێوەچوو، دەرکراوە، ڕووسیا و بێلاڕووس لە ساڵی 2022 بایکۆت کرابوون بۆ بەشداری پێشبڕکێیەکانی پارئۆڵۆمپیک.

دوو حەوتەی دیکەی کۆبوونەوەی گشتی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک بە میوانداری هێند بەڕێوەدەچێت تا دەنگ و ڕای گشتی لە بارەی بەشداری وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس دەرکەوێت.

کەژاڵ حەمیدی