مەرجی شكاندنی بایكۆت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی
(0) /
زایەڵە - یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی دابەشكردنی دوو مووچەی مانگەكانی (8 و 9)ی كردە مەرجی شكاندنی بایكۆت و ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم ئەمجارەش هەستیارترین سێكتەری بەڕێوەبردن و حوكمداری فەرامۆش كرد.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدائاماژەی بەوەكردووە: چاوەڕێی حكومەتی هەرێم بووین، كە بۆ یەكجاریش بێت یەك داواكاری مامۆستایانی نیگەران جێبەجێ بكات، سەرەڕای ڕاگرتنی مووچە و پاشەكەوتی مووچە و مووچەی هەڵپەسێردراو و بڕدراو و چارەكە مووچە و سێ ڕوبعە مووچەكە لە 8 ساڵی ڕابردوودا وەڵامی ئەرێنی داخوازی مامۆستایان بداتەوە و مووچەی مانگەكانی (7 و 8) بەیەكەوە دابەش بكات.
ڕاشیگەیاندووە: ئەمجارەش كادری هەستیارترین سێكتەری بەڕێوەبردن و حوكمداری فەرامۆش كرد، بۆیە ئەم بێ باكییەی حكومەت نیگەرانییەكان و مەودای دووری نێوان حكومەت و مامۆستا فراوانتر دەكات و هێندەی تر كەرتی پەروەردە و فێركردن بەرەو ئیفلیجی دەبات.
جەختیشی كردۆتەوە: بۆ ڕاستكردنەوەی دۆخەكە و ئاشتەوایی گشتی داواكارین لە حكومەتی هەرێم مووچەی هەردوو مانگەكانی (8 و 9) شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بكات.
یەكێتی مامۆستایان دەشڵێت: جێبەجێ كردنی ئەم داواكارییە دەبێتە متمانە بەخشینەوە و بووژاندنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: