مانگی ڕابردوو داهاتی نەوتی عێڕاق 9 ملیاری تێپەڕاند
(0) /
زایەڵە - بەپێی ئاماری کۆمپانیای سومۆ، لە ماوەی مانگی (ئەیلول/9) بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بووە، واتە بەراورد بە مانگی پێشوتر داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار زیادیکردوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە:بەپێی ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سومۆ"، لە ماوەی مانگی (ئەیلول/9) بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەی مانگی ئەیلول بڕی 102 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەکراوە، لە کێلگە نەوتییەکانی گەیارەشەوە بڕی 473 هەزار بەرملیل نەوت هەناردەکراوە.
باسی لەوەشکرد: نرخی ناوەندی یەک بەرمیل نەوت 92.05 دۆلار بووە، لە رۆژێکدا بڕی 3 ملیۆن و 483 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی نەوت عێراق لە مانگی (ئاب/8) هەشت ملیار و 997 ملیۆن دۆلار بوو، وە بڕی 106 ملیۆن و 122 هەزار بەرمیل نەوت بە 35 کۆمپانیای جیهانی فرۆشرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: