پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە راگەیاند

(0) / / ترکیه / زایەڵە پەکەکە تورکیا هەپەگە


Oct 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە "خۆکوژیی"ـەکەی ئەمڕۆی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رادەگەیێنێت. 

کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویدا. 

لەبارەی رووداوەکەوە، عەلی یەریلکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشەکەیان کردووە و یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە، ئەوەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار بوون."  

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی - هەپەگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "هێرشەکەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەلایەن تیمی 'کەتیبەی فیدایی نەمران'مانەوە کراوە". 

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکە وەکو ئەوەی پلانی بۆ داڕێژرابوو، بەڕێوەچوو، ئاکەپە و مەهەپە زەرەر و زیانەکانی خۆیان لە رای گشتی دەشارنەوە، کەتیبەی فیدایی نەمران دەیانتوانی بە گۆڕانکارییەکی بچووک لە کاتی چالاکییەکە ئەنجامی جیاوازتر بپێکین، بەڵام بە مەبەست ویستیان بەوجۆرە چالاکییەکە بکەن و پەیامێک بەو دامەزراوەیە بدەن".