فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سێ ناوچەی هەرێم دەكەن
(0) /
زایەڵە - فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمشەو فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان دەكات و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.
بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری برادۆست دەكەن و لە هەمانكاتدا بۆردومانی قەندیل و زنجیرە چیاكانی مەتینا دەكەن.
تائێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراون، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییانی نیشتەجێی ئەو سنوورە دروستكردووە.
تێبينيێك بنێرە: