گەرمیان: هەڵمەتی پاکردنەوەی ڕێڕەویە ئاویەکان دەستی پێکرد
(0) /
زایەڵە - وەبەرهێنانی گەرمیان لەبەر بەرژەوەندی گشتی کۆمپانیاکان ڕادەسپێرێ بە پاکردنەوەی ڕێڕەویە ئاویەکانی قەزای کەلار .
بەسەرپەرشتی تیمی ئەندازیاری و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان هەڵمەتی پاکردنەوەی ڕێڕەویە ئاویەکان دەستی پێکرد لە لایەن ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری وەبەرهێناندا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کاردەکەن .
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دابارین و بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان و قەزای کەلار لە مەترسی دورست بوونی لافاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لە ڕێگای تیمی ئەندازری و سەرپەرشتیاریەوە هەستان بە ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیاکان بەمەبەستی پاکردنەوەی ئەو ڕێڕەویە ئاویانەی کە دەبنەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لەسنوری کارکردنیاندا .
لە ئێستادا کۆمپانیاکان دەستیان بە پاکردنەوەی ڕێڕەویە ئاویەکان کردوەو تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیمان سەرپەرشتی کارەکە دەکەن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: