عێراق بەنیاز ساڵی داهاتوو 36 بەنداو دروست بکات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق بەنداو


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەچوارچێوەی پلانەکانیدا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بەنیازە لە ساڵی داهاتوودا 36 بەنداو دروست بکات، کە بەسەر ناوچە بیابانییەکاندا دابەشدەکرێت بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو لە وەرزی هاویندا.

عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند: دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و دیزاین و بەدواداچوون، 36 بەنداو لە ساڵی داهاتوودا دروستدەکرێن، کە دەکەونە ناوچەکانی باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات.

ئەوەشی خستەڕوو: دووان لە بەنداوەکان لەماوەی ئەمساڵدا دەستپێدەکات دوای تەواوبوونی دیزاینەکانیان، یەکێکیان دەکەوێتە ناوچەی شەنگال و رەبیعە بەناوی ئەبو تەکییە، ئەوەیتریشیان دەکەوێتە رۆژئاوای ناوچەی بیابانەوە بە ناوی ئەلمەسەدەوە.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد: کۆی گشتی بەنداوە بچووکەکانی کە ئێستا عێراق خاوەندارێتی دەکات گەیشتووەتە 25 بەنداوە و توانای عەمبارکردنیان زیاترە لە 300 ملیۆن مەتر سێجا.

کامەران کەریم