هێڵی بۆریی نەوتی هەرێم بۆ جەیهان لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست بە کار و چالاکی دەکاتەوە
/
ترکیه
/
زایەڵە
تورکیا
هەرێمی کوردستان
بۆری نەوت
زایەلە - وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، هێڵی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا ئامادەیە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست بە کار و چالاکی دەکاتەوە.
ئاڵپئەرسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2023) لە پێشانگەی نێودەوڵەتی نەوت لە ئەبوزەبی تیشکی خستە سەر کێشەی گواستنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان کە لە 25ـی ئاداری ئەمساڵەوە راگیراوە.
وەزیری وزەی تورکیا گوتی، " لە ئەمڕۆوە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا بۆ کارکردن ئامادەیە و لە ماوەی هەفتەیەکدا دەست بە کاراکردنەوەی دەکەین، دوای دەستکردنەوە بە چالاکییەکە. ئەو بۆرییە توانای ئەوەی هەیە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەکانی نەوتی جیهان بگوازێتەوە."
تێبينيێك بنێرە: