محەمەد شیاع سودانی: عێراق وەک پایەی سەقامگیری لە جیهاندا دەمێنێتەوە
(0) /
زایەڵە - لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە و پردێکە کە شارستانییەت و کەلتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە.
باسیلەوەکردووە، عێراقییەکان وەک ههمیشه بۆ ئاشتی و ئارامی و وەک شەڕکەرێک دژی تاریکی و دواکەوتوویی دهمێننهوه، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی عێراق ئامانجمان بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: