وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی تورکیا دەکات

(0) / / ترکیه / زایەڵە عێراق وەزیری بەرگری تورکیا


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری بەرگریی عێراق، سابت محەمەد عەباسی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەڕمییدا، سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە؛ بەپێی زانیاریی دەستکەوتوو، عەباسی لەسەر بانگهێشتی فەڕمی گولەر سەردانی ئەنقەرە دەکات.

عەباسی کە سبەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا پێشوازیی لێدەکرێت، لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی گولەر کۆدەبێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتەکانی بەرگریی دووقۆڵی و هەرێمیی، ئاسایش و هاریکاریی لە پیشەسازیی بەرگرییدا بکرێت.