گرووپی شاخەوانی جووتیاران و گەشتێک بۆ سەر شاخی ڕازەباریک
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی جووتیاران گەشتێکی ئەنجامدا بۆسەر شاخی ڕازەباریک، دەسپێکی گەشتی ئەو گرووپە لەگوندی یاڵان قۆزەوە دەستیپێکرد.
لەگەشتەکەیاندا لەسەرکانی ڕەزی بایز وچانێکی کورتیان گرت وپاش چرکاندنی چەن وێنەیەک و ئاوخواردنەوەیەک دەستیان کردەوە بە ڕۆشتن بۆشاخە ڕوخاو، لەوێوە بەرەو لوتکە لەوێش چەن وێنەیەکیان لەگەڵ تابلۆکەی ئەوێ چرکاند، پاشان گەڕانەوە بەرەو گوندی یاڵان قۆز.
گرووپی شاخەوانی جووتیاران لەو گەشتەدا زیاتر لە سیانزەکیلۆمەتریان بڕی.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی جووتیاران.
تێبينيێك بنێرە: