وەزیری بەرگری عێراق لەسەرووی شاندێکی سەربازیدا گەیشتە تورکیا
(0) /
زایەڵە ـــ وەزیری بەرگری تورکیا بە هۆی بانگهێشتی هاوتای تورکییەیی خۆی و لە سەرووی شاندێکی پایەبەرزدا گەیشتە ئانکارا و بڕیار وایە هەر دوو لاێەن بابەتەکانی ئاسایش و بەرگری خەنە بەر باس و لێکوڵینەوە.
باڵوێزخانەی عێراق لە ئانکارا ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند "سابت موحەمەد ئەلعەباسی" وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە سەرووی شاندێکی سەربازیدا دەگاتە پایتەختی تورکیا.
بە پێی ڕاگەیاندنی باڵوێزخانەی عێراق، ئەو سەفەرە بە هۆی بانگهێشتی " یەشار گولر" وەزیری بەرگری تورکیا ئەنجام دەبێ و ئەمڕۆ پێنجشەمە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا و لە بینای وەزارەتی بەرگری تورکیا پێشوازی لە وەزیری بهرگری عێراق دەکرێت.
بە پێی هەمان ڕاگەیاندن، وەزیری بەرگری عێراق لە دیدار و لێدوان لەگەڵ هاوتای تورکییەی خۆیدا بابەتەکانی ئاسایش و بەرگری و هاوکاری لە بواری پیشەی بەرگری دەخنە بەر باس و لێکدانەوە.
تێبينيێك بنێرە: