درۆنەکانی تورکیا ناوچەکانی تلڕەفعەت، جزیرێ و دێرکیان بۆردوومانکرد
(0) /
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە تلڕەفعەت، جزیرێ و دێرک لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 30 ئامانجیان لەنێوبردووە.
وەزارەتەکە رۆژی پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەم رایگەیاند، کاژێر 23:00ـی ئەو رۆژە درۆنەکانیان ناوچەکانی تلڕەفعەت، جزیرێ و دێرکیان بۆردوومانکردووە.
وەزارەتەکە دەڵێت، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 30 پێگەی پەکەکە و یەپەگە لەنێوبردراون، کە لە سەنگەر، بیری نەوت و کۆگەی چەک پێکهاتبوون و بەرپرسانی "پەکەکە و یەپەگە"یان لەنێوبردووە. هیچ یەک لەو گرووپە کوردییانە دەستبەجێ ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردوونەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەیان "بە پێی مادەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچیوەی مافی رەوای خۆپاراستن" لە دژی پەکەکە کردووە.
چڕبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر شەڕڤانان دوای ئەوە دێت کە 1ی تشرینی یەکەم، پەکەکە هێرشێکی خۆکوژیی بۆ سەر وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە ئەنجامدا کە بووە هۆی برینداربوونی دوو پۆلیسی تورکیا لە پاڵ کوژرانی هەردوو ئەندامی پەکەکەی ئەنجامدەری هێرشەکە.

تێبينيێك بنێرە: