سایلۆیەکی وەرگرتنی گەنم لە هەڵەبجە دروست دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە سایلۆ


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند:ئەو سایلۆیە لەساڵی 2022 ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەیە،سایلۆیەکی 40000 تەنییە لەگەڵ 10 گەنجینە دروست بکرێت گوژمەکەی 25 ملیار دینارە، دەکەوێتە نزیکی دەرەشیش 39 دۆنم زەوی بۆدابین کراوە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو:چاوەڕوانین پرۆسەی تەندەرین وەزارەتی بازرگانی تەواوی کردبێت، کۆمپانیا ئاگادار بکەن بۆدەست بەکاربون، بەڵام تائێستا دیار نیە کە چ کۆمپانیایەک هەڵدەستێت بەکارەکە.

کامەران کەریم