وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی ئێران سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رى رۆشنبیریی و هونه‌رى سلێمانى ده‌كه‌ن
/
فرهنگی
/
زایەڵە
سلێمانی
ڕۆشنبیری
زایەڵە - وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیریی و هونه‌رى سلێمانى ده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی كۆمارى ئیسلامى ئێران، سه‌ردانى دكتۆر موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیریی و هونه‌رى سلێمانى ده‌كه‌ن.
وه‌فده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی كۆمارى ئیسلامى ئێران، پێكهاتبوون له عه‌لى ئه‌سغه‌ر ده‌ریایی،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیريى پارێزگاى كوردستان، حه‌سه‌ن پور به‌رپرسى ناوه‌ندى رۆشنبیریی و كلتورى كونسوڵخانه‌ى ئێران له سلێمانى، عه‌تا محه‌مه‌دى به‌پرسى نوسینگه‌ى رۆشنبیریی پارێزگاى كوردستان، عه‌بدولره‌حمان هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌رى رۆشنبیریی شارى مه‌ریوان، هه‌روه‌ها مه‌هدى ته‌وه‌كولى به‌رپرسى ناوه‌ندى وێنه‌گرانى پارێزگاى كوردستان.
وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن، دكتۆر موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌رى سلێمانى و محه‌مه‌د كوردۆ یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی، پێشوازییان لێكرا.
ئامانجى وه‌فدى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی كۆمارى ئیسلامى ئێران، دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى بوو بۆ چالاكى هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی ئێران و به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیریی له سلێمانى.
وه‌فده‌كه به گرنگییه‌وه باسیان له كاروچالاكییه رۆشنبیرییه‌كان كرد له پایته‌ختى رۆشنبیرى كوردستان كرد و داواى ئه‌وه‌یان كرد، له ئاینده‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌فته‌ى رۆشنبیریی هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له ئێران و هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
لاى خۆیه‌وه، دكتۆر موحسین ئه‌دیب، وێڕاى به‌خێرهاتنى وه‌فده‌كه، ئاماده‌یی هه‌موو كارێكى رۆشنبیرییی و كلتوریی و فه‌رهه‌نگى له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌رى سلێمانى و وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی كۆمارى ئیسلامى ئێران، نيشاندا.
هه‌روه‌ها دكتۆر موحسین وتیشى: ئێمه به پێخۆشحاڵییه‌وه ده‌مانه‌وێت، هه‌فته‌ى رۆشنبیریی له‌نێوان هه‌ردوولا و به‌هاوبه‌شى هه‌ردوو لا ئه‌نجامبده‌ین.
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا، كه كار‌و چالاكییه فه‌رمییه‌كان له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كارى له‌سه‌ر بكرێت و نه‌خشه‌رێگاى ئه‌نجامدانى ئه‌و چالاكییه دیاری بكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: