مەراسیمی پێشانگەی ” بارستای گەشتیاری ئێران” بەڕێوەچوو + وێنە
(0) /
زایەڵە - پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١٠/٧ لە هۆتێل تایتانیك لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی محەمەد مەحمودیان سەركونسڵگەری كۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەك لە بازرگانان و میوانانی ئێرانی، مەراسیمی پێشانگەی ” بارستای گەشتیاری ئێران” بەڕێوەچوو.
پێشانگەكە تایبەت بوو بە بوارەكانی ” بازرگانی ، چارەسەر، گەشت و سەیران ، خوێندن” لە شاری سلێمانی و عێراق.
لە مەراسیمەكەدا لێپرسراوانی پێشانگەكە زانیاریی و رێنمایی وردیان لەسەر گەشتی هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ئێران ،پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
تێبينيێك بنێرە: