سبەی دووشەممە مووچەی مانگی9ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەدرێ
(0) /
زایەڵە - موچەی مانگی ٩ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:'دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، موچەی مانگی ٩ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: