نەوتی سپی لە پێنجوێن  دابەشدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوتی سپی پێنجوێن


Oct 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێتن رۆژی دووشەممەی داهاتوو نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دابەشدەكرێت، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی بە نرخی 104 هەزار دینار پێدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی زایەڵەی كەوتووە و تێیدا هاتووە: ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دەكەین، رۆژی دوو شەممە یەكەم گوژمی نەوتی سپی دەگاتە قەزای پێنجوێن و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستیان بە كارتی سووتەمەنی و كۆدی 283، لەبەرگیراوەی ناسنامە یان هەر بەڵگەنامەیەكی دیكەی فەرمی دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت بە 104 هەزار دینار دەبێت و هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت و پڕۆسەی دابەشكردنەكەش بە چەند قۆناغێك ئەنجامدەدرێت.

کامەران کەریم