وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
مانگی هەشت
هەرێمی کوردستان
موچە
زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەرچاوڕوونیان هەیە بۆ دابەشکردنی دوو مووچەی داهاتووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ گەیشتنی بری دووەمی 700 ملیار دینارەکە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیان :بری دووەمی 700 ملیارەکە لە 20 بۆ 25ـی ئەم مانگە لەلایەن بەغداوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و لەگەڵ گەیشتنی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستپێدەکات.
لای خۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "بەرچاوروونیمان هەیە مووچەی دوو مانگی داهاتوو کەی دابەشدەکرێت و لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی کۆتایی ئەم ساڵ کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە و هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: