تاران: هەر سەرکێشییەک دژی ئێران وەڵامێکی ڕووخێنەری بەدواوە دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا زایۆنی ناسر کەنعانی


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ ئەو کەسانەی کە هەڕەشە لە ئێران دەکەن دەبێ ئاگاداری ئەوە بن هەر کردەوەیەکی سەرکێشانە دژی ئێران وەڵامێکی ڕوخێنەری بە دواوە دەبێت.

ناسرکەنانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێسکۆنفرانسی حەوتانەی خۆیدا ڕووداوەکانی ئەم دواییەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت فەلەستینی لێکدایەوە.

ناوبراو ڕای گەیاند؛ هەندێ لایان وەک هەمیشە ڕاستییەکان پێچەوانە دەکەن و جێی زاڵم و زوڵملێکراو دەگۆڕن و ئەمە هەمان ڕەوتی حەفتا و پەنج ساڵەی ڕابردووە کە لە لایەن ئەوانەوە بۆ بنپێیکردنی مافی گەلی فەلەسین بە کار دێت و هەروەها ڕەوایەتیدانە بە ڕژێمی داگیرکەری زایونی.

ڕاشیگەیاند؛ جێی پەسند و قبووڵکراو نییە ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بە تایبەت ئەمریکا لە شەڕێکی دەروونی و پڕوپاگەندەی قورس لە دژی گەلی فەلەستین ڕاستییەکان بگۆڕن و جێی زاڵم و زوڵملێکراو لە ئاستی نێودەوڵەتی بگۆڕن.

ئاماژەی بەوەشدا کە هەندێک لە حکوومەتەکان چاوی خۆیان لە ئاست تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین بەستووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سیاسەتی وڵاتەکەی لە پشتگیرکردنی گەلی فەلەستین دووپات کردەوە و داوای لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی کرد سەرنجێکی زیاتر لەسەر ئەم دۆسیە بدەن و پشتگیری لە گەلی فەلەستین بکەن.

هەڕەشەکان لە دژی ئێران لە لایەن زایونیستەکان و ژمارەیەک لە سێناتۆرەکانی ئەمریکا پرسیارێکی دیکە بوو کە لە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی لە وڵامدا وتی: گەلی خۆڕاگەلی فەلەستین مافی ئەوەیان هەیە لە بەرامبەر ڕژێمێک کە زیاتر لە حەفتا و دوو پێنج ساڵە مافی ڕەوای ئەوان بن پێ دەکات، بوەستنەوە و لە بەرانبەر داگیرکاریدا بەرخۆدان بکەن ئەمە مافێکی ڕەوای دان پێ دانراوە ئەوەش کە هەڕەشە لە ئێران دەکات دەبێ ئاگاداری ئەوەبێ هەر کردەوەیەکی سەرکێشانە دژی ئێران وڵامێکی ڕوخێنەری بە دواوە دەبێت.