دواین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند کە چەکی شایستەی داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان بەم شێوەی لای خوارەوە .سلێمانی / حەفتاو حەوت ملیارو سێ سەدو حەفتاو چوار ملیون دینار ،هولێر / پەنجاو یەک ملیارو سەدو هەشتاو شەش ملیون و شەش سەدو هەشتاو یەک هەزار دینار.دهۆک / سی و هەشت ملیارو نۆسەدو شەست و سێ ملیون و پێنج سەدو نۆ هەزار دینار .
پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بون دەست بەدابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لەڕێگای سایلۆکان بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان ،شایانی ئاماژە پێدانە کە ئەوبڕە پارەیە دوا بڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: