کەمپی پەنابەرانی مەخموور جارێکی دیکە لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا کەمپی مەخمور


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ کەمپی پەنابەرانی کوردی تورکیا لە شارۆچکەی مەخموور بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە "ئافرەتێکی دانیشتووی کەمپەکە بریندار بوو."

رزگار مستەفا، قایمقامی مەخموور رایگەیاند، کاژێر 09:30 خوولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13-10-2023 کەمپی پەنابەران لە مەخموور بۆردوومان کرا.

سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکە، قایمقامی مەخموور گوتی، "بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئافرەتێکی تەمەن 50 ساڵ بریندار بوو، کە دانیشتووی کەمپەکەیە."
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم جارە کەمپی مەخموور لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت. ئێوارەی رۆژی 07-10-2023 دوو مووشەک ئاراستەی کەمپەکە کران، لە ئەنجامدا ژنێک، مێردمنداڵێک و منداڵێک بە سووکی بریندار بوون.