سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق تا ١٥ی خاکەلێوە بە داخراوی دەمێنێتەوە
(0) /
حسێن قاسمی بەرێوبەری گشتی کاروباری سنووریی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان سنوورەکانی ئێران و عێراق تا ۱۵ی خاکەلێوە بە داخراوی دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قاسمی بۆ ئاژانسی ئیرنا ڕاشیگەیاند کە ئەم بریارە بە پێی داواکاری وەزارەتی تەندروستی و بڕیارەکانی دەستەی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دراوە.
وتیشی: پاش بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون لە پارێزگای خوزستان و ئاشكرابوونی هاتنی كۆرۆنای بەریتانی لە عێراقەوە بۆ خوزستان، داواكاری وەستاندنی هاتووچۆ لە سنووری نێوان ئێران - عێراق پێشكەش كرا و لەو كاتەوە جێبەجێ كراوە، بەڵام ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی لە عێراقن دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان و بە پێچەوانەشەوە.
ناوبراو لەبارەی درێژکردنەوەی ئەو وادەیە، وتی: لەم دواییەشدا پارێزگاری ئیلام داوای کرد بەهۆی ئەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق لە بەرزبوونەوەدایە، هاتووچۆی گەشتیاران لە سنووری مێهرانی ئیلامەوە تاوەکو 15ـی خاکەلێوەی 1400 درێژ بکرێتەوە. وەزیری ناوخۆش بڕیاریدا داخستنی سنوورەکان لە ئیلام و چوار پارێزگای دیکە کە هاوسنوورن لەگەڵ عێراق تاوەکو ئەو وادەیە درێژبکرێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: