هۆشداریی سەرۆکى ڕووسیا بە ئیسرائیل
(0) /
زایەڵە - سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەینە ئیسرائیل لەوەی هێرشی زەمینی لە غەزە ئەنجام بدات، چونكە ئەو هێرشە دەبێتە هۆی زیانێکى زۆری مرۆیی، ئەمەش لە لایەن خەڵكی مەدەنی فەلەستینیەوە قبوڵکراو نیە.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا لە بارەی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەزە هۆشداری دەدات و بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
سەرۆکى ڕووسیا ئاماژەى بەوەکردووە، هۆشداری دەدەینە ئیسرائیل لە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی و بەكارهێنانی چەكی قورس لە ناوچە مەدەنییەكانی غەزە، چونكە ئەو هێرشە دەبێتە هۆی زیانێکى زۆری مرۆیی.
باسى لەوەشکردووە، ئەم هێرشانە لەلایەن خەڵكی مەدەنی فەلەستینیەوە قبوڵ نەكراوە و لە ئێستاشدا گرنگترین هەنگاو وەستاندنی خوێنڕشتنە لە غەزە و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك بە مەبەستی وەستانی شەڕ.
تێبينيێك بنێرە: