پشتگیریی گەلی ئێران لە غەززە

(0) / / ایران / زایەڵە غەزە فەڵەستین زایۆنیستی


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هاوڵاتیانی ئێرانی لە هەموو شارەکانی ئەم وڵاتە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بۆ پشتیوانیی لە گەلی فەڵەستین و غەززە، ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی شارەکانی ئێران، خۆپێشاندان بەڕێوەچوو بۆ ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین بە تایبەت لە کەرتی غەززە کرد.

هاوکات لە گەڵ بەردەوامبوونی تاوانە هۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئێرانییەکان لە تاران و زۆربەی شارەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان کرد.

هەروەها بە توندی ئیدانەی پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایان کرد بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.

خۆپیشاندەرانی ئێرانی ستایشی شەڕە بێ وێنەکەی زریانی ئەقسایان لە لایەن بزوتنەوەی حەماسەوە کرد.