پشتگیریی پەروەردەی هەرێم لەو بەڕێوبەرانەی دەستیان بە دەوام کردۆتەوە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "قبوڵ ناکەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت."
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ماوەیەکە چەندین (ئەکاونت )و (پەیج )و (گروپ ) لە سۆشیال میدیا ، کەوتونەتە بێرێزیکردن و سوکایەتی و هەڕەشە لەچەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردۆتەوە، وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردۆتەوە و رایگەیاندوە کە سکاڵای یاسایمان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
دەمانەوێت ڕووبەڕووی دادگایان بکەینەوە چونکە قبوڵ ناکەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت، پاش ئەوەشی دەرکەوت هەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان هەبوو ، ئەو پلەیان بە بریارێکی فەرمی لێوەردەگرینەوە.
ئەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانەش دڵنیادەکەینەوە وەزارەتی پەروەردە دەستخۆشی خەمخۆریتان لێدەکات و پاڵپشتی تەواوتان دەکات و هێرشکاران ڕووبەرووی دادگاکان دەکرێنەوە وەک چۆن لە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێزان لە ئاسایش و پۆلیس بەرهەمی هەبوو.
هەر بەڕێوەبەر و مامۆستایەک لەسەر ئەوەی درێژە بەکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەدات توشی هەڕەشە و بێرێزیکردن دەبێت لە سۆشیال میدیا دەتوانێت سکاڵا و دۆکیۆمێنتەکان بنیرێت بۆ ژووری سکاڵای ئەلیکترۆنی وەزارەت رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
لەرێگای ناردنی نامەی فایبەر و وەتس ئەپی ژووری سکاڵای ئەلیکترۆنی :
07505103232
07505106262
سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١٤ی ١٠ی ٢٠٢٣
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: