محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
(0) /
زایەڵە - محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2023 لە گوندی گوڵەخانە، پێشوازیکرد لە محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری.
لەسەردانەکەیاندا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری سەردانی گڵکۆی شەهید عەتا محەمەد حاجی مەحمودیان کرد.
لە دوای بەخێرهاتنیان محەمەد حاجی مەحمود باسی لە دواین گۆڕانکاریە سیاسی و ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق کرد هیوای خواست کە ئەم گۆڕانکاریە بەسود و قازانجی هەموو لایەک بێت.
هەروەها باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد کە لە ماوەکانی ڕابردوودا و لە ئێستادا پاڵپشتێکی گەورەبون بۆ گەلی کورد.
هەروەها باسی لە پەیوەندیە ئابووریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد هیوایان خواست کە زیاتر پەرە بە پەیوەندیە ئابووریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بدرێت.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باسیان لە جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل کرد و بەپێویست زانرا کە ووڵاتانی زلهێز نێوەندگیری هەردوو ووڵات بکەن تا زیاتر ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سەقامگیرتر بێت و کە لەئێستادا ناوچەکە لەناو کڵپەی ئاگرو شەڕدایە.
لە کۆتایدا سەرکونسوڵی ئێران سوپاسی محەمەد حاجی مەحمود کرد بۆ ئەو دیدارو پێشوازیە گەرمە.
تێبينيێك بنێرە: