تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا كە تەقەی لە باوكی كردبوو
(0) /
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە باوكی كردبوو و هەڵاتبوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لە ماڵێكدا هەیە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووە و هەڵاتووە.
پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە .
تۆمەتبار (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.
ڕونیشکراوەتەوە، لە ئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: