کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی: پێدانی ڤیزا ڕاگیراوە

(0) / / جهان / سلێمانی ئێران زایەڵە


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە پێدانی ڤیزا لەو کۆنسوڵخانەیە ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە کە بە رەچاوکردنی داخرانی مەرزەکانی نێوان ئێران و عێراق تا ١٥ی خاکەلێوە (٤ی نیسان)، پێدانی ڤیزا لەم کۆنسوڵخانەیە راگیراوە.
ڕاشیگەیاند: هیچ گۆرانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزادا نەکراوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزاوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە تەواوی دوورە لە راستیەوە.