پەرلەمانتارێک  دڵنیایی بەموچەخۆران دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچەخۆران عێراق دارا سێكانیانی


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: عێراق لە 17 و 18ی مانگدا دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت.

راشیگەیاند:، دەبێت هەرێمی كوردستان هاوكاریی حكومەتی عێراق بكات و زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەران بخاتە بەردەمی بەغداد.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات، بەڵام ئەوەش پێویستی بە سازان هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا.

کامەران کەریم