دەربارەی وشکبوون و لێبوونەوەی توێکڵی سنەوبەرەکانی غاباتی جەلیلە روونکردنەوە دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە غاباتی جەلیلە وشکبوون هاوڵاتی ژینگە


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای بڵاوکردنەوەی نامەی هاوڵاتیەک دەربارەی وشکبوون و لێکردنەوەی توێکڵی ژمارەیەک دارسنەوبەری غاباتی جەلیلە، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. 

لەسەرەتای روونکردنەوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی 15/10/2023 لیژنەی سەرپێچیە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێزان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور سەردانی دارەکانی دارستانی دەستکردی جەلیلەیان کرد، پاش ئەوەی وا بڵاوکرایەوە کە توێکڵی دارەکان لێکراونەتەوە، بەپێی بەزانیاری بەڕێز محەمەد مەحمود بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە، دوورە لەڕاستییەوە و  ئەو دار سنەوبەرانە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی لەدەرچوونی ئاگر لەدەستی  گەشتیارانەوە سووتا، کە نزیکەی دۆنمێک لەو دارستانە جوانە سووتا.

هەروەها دەشڵێت: ئەو توێکڵانە لەئەنجامی وشکبوونیان و مانەوەیان بۆچەند ساڵێک لێبوونەتەوە نەک لێکرابێتەوە، بڕیاریشە لەم ساڵدا دارستانەکەیان لێ پاک بکەنەوە و دووبارە نەمام لەجێگەیان دادەنێنەوە.

کامەران کەریم