لە دەربەندیخان باجی ڕێگەپێدان بە ژمارەیەک شۆفێری ماتۆڕسکیل بەخشرا
(0) /
زایەڵە - قایمقامی دەربەندیخان ئاشکراکرد: لەسەر ڕۆشنایی بڕیارەکانی کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی دەربەندیخان بۆ ڕێکخستنی دۆسیەی ئەوهاوڵاتیانەی کە بۆ کاسپی و بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان پێویستیان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل دەبێت بۆ ئەوەی توشی لێپێچینەوە نەبن لە لایەن مەفرەزە هاوبەشەکانەوە ئەمڕۆ ۱٦؍۱۰؍۲۰۲۳ لە دیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبوونی بەڕێز (سڵێمان محمد سعید) قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و ئەندامانی لێژنەی ڕێکخستنی ماتۆڕسکیلەکان ژمارەیەک باجی ڕێگەپێدان بەخشرا بەو هاوڵاتیانەی کە مامەڵەکانیان تەواو کردبوو .
وە لە وتەیەکدا قائیمقام وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆك و ئەندامانی لێژنەکە پیرۆزبایی لەو هاوڵاتیانە کرد کە باجەکانیان وەرگرتەوە و هیوای سەلامەتی بۆ خواستن و داواشی کرد لەو کەسانەی کە بۆ مەبەستی سەرەوە پێویستیان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل هەیە سەردانی لێژنەکە بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە باجی ڕێگەپێدان چونکە ئەم لێژنەیە بۆ کاتێکی دیاریکراو کاردەکەن و پاشتر بێبەش دەبن لەم ڕێگەپێدانە
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: