بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ عەرەب، لە ئاکامدا بوو بە پاڵپشتی فەڵەستین

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەب فەڵەستین


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی میسر پاش هەڵبژاردنی بێدەنگی بەرانبەر بە مناڵکوژی ڕژێمی زایۆنی، لە ئاکامدا پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاند.

موحەمەد سەلاح ئەستێرەی تیپی نیشتمانی میسر و ئەندامی یانەی لیڤێرپوول کە بەناوبانگترین یاریزانی عەرەب دێتە ئەژمار، حەوتەی ڕابردوو بە هۆی بێدەنگبوونی بەرانبەر بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خاک و خەڵکی غەزە، ڕووبەڕووی توندترین ڕەخنەکان لە لایەن خەڵک و کاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بوویەوە.

هەر لەم بارەوە ماڵپەڕی "فی گوڵ"ی میسر هەواڵی پاڵپشتی کردنی موحەمەد سەلاح کەپیتانی تیپی نیشتمانی لە خەڵکی مەزڵوومی غەزە داوە و نوسیویەتی: موحەمەد سەلاح پارەی زۆری داوەتە مانگی سووری وڵاتەکەی تا هەمووی وەکوو یارمەتی خەرجی خەڵکی چەوساوەی غەزە بکرێت.

کەژاڵ حەمیدی