پێشوازی 33 ملیۆنی لە بێنزما بە هۆی پاڵپشتیکردنی لە فەلەستین

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڵەستین وەرزش ڕئێاڵی مەدرید ئیسرائیل


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاڵپشتیکردنی کەپیتانی پێشووی ڕێئالی مەدرید، کەریم بێنزما لە خەڵکی فەلەستین، تەنیا لە ماوەی چەند کاتژمێردا پێشوازی 33 ملیۆنی لێکرا.

کەریم بێنزما کەپیتانی پێشووی ڕێئالی مەدرید و ئەستێرەی تیپی نیشتمانی فەڕنسە وەکوو بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ دێتە ئەژمار کە پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی فەلەستین بەرانبەر بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، ڕاگەیاندووە.

بێنزما شەوی ڕابردوو لە تورتێری خۆی نووسیویەتی: هەموو دوعا و پاڕانەوەم بۆ خەڵکی چەوساوەی غەزەیە تا جارێکی دیکە نەبنە قوربانی مووشەکباران و ئەدی هیچ ژن و منداڵێکی دیکە شەهید نەبن.

ئەوەی خاوەن سەرنج بێ ئەویە کە تەنیا لە ماوەی چەند کاتژمێر پاش بڵاوبوونی ئەو توئیتە نزیکەی 33 ملیون کەس بینیویەتی.

بینینی 33 ملیۆنی ئەو توئیتە، ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە کاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پاڵپشتی زۆری خۆیان لە ڕێگای ئەو نووسراوەوە لە خەڵکی فەلەستین ڕادەگەینن.

کەژاڵ حەمیدی