ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە گەرمیان

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوتی سپی گەرمیان


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایگەیاند:  لەیەکەم ڕۆژی دابەشکردنی نەوتی سپی بە هۆی هەڵەتێگەیشتنی کارمەندانی دابەشکردنی نەوت لە بەنزینخانەکان، ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی ئەوەی کارتی نەوتیان پێشتر کونکراوە نەوتیان پێ نەدراوە.

 هەر هاوڵاتیەک ریزبەندی بریکاری خۆراکەکەی ڕاگەیەندرا دەتوانێت نەوت وەربگرێت بەبێ ڕەچاوکردنی کونکردنی کارت.

 ئەو هاوڵاتیانەی ئەمڕۆ نەوتیان پێ نەدرابوو لەسبەینێوە دەتوانن بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

سەرجەم بەنزینخانەکان بۆ ئەو مەبەستە ئاگادارکراونەتەوە.

کامەران کەریم