ئوتومبیلێک لە سنوری کۆیە بۆردومان کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بۆردومان ئۆتۆمبێل تورکیا مەخمور


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند: ئەو کەسەی لە بۆردومانەکەدا کوژراوە ناوی (دلۆڤان سەلام سلێمان)ـە و لەدایکبووی ١٩٩٦ـه‌، دوو ئافرەتی دیکە جگە لە کوژراوەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کەسوکاری خۆی بوونه‌.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەو کەسانە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەبووە بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە گوتیشی: کوژراوەکە و ئافرەتەکانی دیکەش له‌ کەمپی مەخموور نیشته‌جێن، دیارە دەستنیشان کراون بۆیە بۆردوومانیان کردوون.

هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: بۆردوومانەکە لە گوندی کانی کەند سەربە قەزای کۆیە لە دیوی هەیبەت سووڵتان بە رووی رانیەوه‌ بووە، ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکە بەرەو کۆیە بووە، واتە لە سلێمانی یان رانیەوە گەڕاونەتەوە بۆ کەمپی مەخموور.

ئەوەشی خستە روو کە هێشتا نازانرێ بۆردومانەکە لە رێی درۆنەوە بووە، چونکە کەس درۆنی نەیوە، بۆیە دڵنیانین کە درۆن بووبێت.

کامەران کەریم