سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد؛ وەستانێکی هاودەنگی و ماتەمینی بۆ فەڵەستین
/
عراق
/
زایەڵە
فەڵەستین
ئیسرائیل
غەزە
کوردستان
عێراق
زایەڵە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی بە فەرمانبەران و کارمەندانی هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان کرد لە سەرانسەری عێراق بۆ ئەوەی سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر نۆی بەیانی وەستانێکی هاودەنگی و ماتەمینی ئەنجام بدەن لە شوێنی کارەکانیان وەکوو هاوسۆزییەک و ڕێزگرتنێک بۆ ڕوحی ئەو بێتاوانانەی لە ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستینی برامان کە لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکەی زایۆنیستەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعەمەدانی لە کەرتی غەزە بوونە قووربانی.
إنا لله وإنا إليه راجعون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
17ی تشرینی یەکەمی 2023
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: